ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق چارەنووسی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12 ئاشکرا دەکات و دەڵێت”کورتهێنان پرنەبێتەوە هەرێم دوو مووچە دابەشدەکات”.
سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی کۆمەڵ ڕایگەیاند، پاش سەردانی سەرۆکی دادگای فیدراڵی، ئێوارەی ئەمڕۆ نوسراوەکە واژۆکرا، بڕیارە ڕۆژی یەک شەممەی داهاتوو ١/١٢/٢٠٢٤ بڕی ( ٧٦٣ ملیارو ١٤٦ ملیۆن) دینار بخرێتە سەر حسابی حکومەتی هەرێم بۆ مووچەی مانگی (١٠)
دەشڵێت، پێویستە هەرێم لەداهاتی ناوخۆ و نەوت ٢٣٣ ملیار دینار بخاتە سەر ئەو پارەیە چونکە لیستی موچەی بە ٩٩٦ ملیار دینار داناوە.
هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە، هەرێم داوای بڕێک پارەی دیکەی لەدارایی عێراق کردووە وەک پشکی هەرێم تاکو مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ ی پێ دابەش بکات لەگەڵ ئەو دوو ٧٦٣ ملیارەی دیکە، ئەگەر بەغدا ئەو پارە زیادەی داواکراوە نەینێرێ، هەرێم بەنیازە بە ٣ پارەی ٧٦٣ ملیاری موچەی مانگی ١٠ و ١١ دابەش بکات.
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی ڕوونکردۆتەوە، حکومەتی هەرێم لە ١٠ مانگی ڕابردوودا تەنها ٣٩٥ ملیار دینار داهاتی ناوخۆی بۆ بەغدا گەڕاندۆتەوە، جگە لەوەی نەوتی بەتەنکەر و لەناوخۆ فرۆشتووە.