بۆ ڕێگری لە کۆچ بەریتانیا 200 هەزار پاوەند دەداتە هەرێم



وەزیری ناوخۆی بەریتانیا ڕێکەوتنی لەگەڵ عێراق و هەرێم واژۆکرد و بڕی 500 هەزار پاوەند دەداتە هەردوولا بۆ ڕیگریکردن لە کۆچی نایاسایی.

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم بەشداربوو ئیڤێت کووپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا ڕایگەیاند، ڕێکەوتنی ئەمنی لە نێوان بەریتانیا و عێراق و هەرێم کراوە بەمەبەستی ڕیگریکردن لە کۆچی نایاسایی هاووڵاتیان بۆ ئەو وڵاتە.

بەپێی ڕێکەوتنەکە، حکومەتی بەریتانیا 300 هەزار پاوەند بۆ راهێنانی ئەمنیی پاراستنی سنوور دەداتە عێراق و 200 هەزار پاوەند بۆ رێگریکردن لە کۆچی نایاسایی دەداتە هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەرێمی کوردستان تیمێکی نوێ بۆ رێگریکردن لە کۆچی نایاسایی پێکدەهێندرێت، و ئەم رێکەوتنە ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ قاچاخچییە تاوانکارەکان کە ئێمە لە سەرانسەری جیهان بەدوایانەوە دەبین.

ڕێکەوتنەکەی بەریتانیا و عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەقاچاخبردنی مرۆڤ و بەهێزکردنی ئاسایشی سنوورە لەگەڵ عێراق و هەرێم.

هەرێم سێ مووچە دابەشدەکات؟
پێت هەرێم سێ مووچە دابەشدەکات؟
کەش و هەوای سبەینی ڕاگەیەندرا
دوات کەش و هەوای سبەینی ڕاگەیەندرا
پەیوەنیدر