لە عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ـی توێژێک ڕاگەیەندرا و دەتوانن لە و شوێنانەی دیاریکراون مووچەکانیان وەرگرن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، وەزارەت ڕەزامەندی داوە بە خەرجکردنی مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی کە بۆ مانگی تشرینی دووەم تا ئێستا مووچەیان وەرنەگرتبوو.
سەرۆکی دەستەی وەزارەت ڕایگەیاند، بڕیاردرا بە خەرجکردنی مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت، کە ژمارەیان زیاتر لە (393) هەزار کەسە و کۆی گشتی مووچەکانیان زیاتر لە (٦٧) ملیار و ( ٣٥٢) ملیۆن دینارە.
ئەوەش راگەیەندرا، ئەو سوودمەندانە بۆ ڕاکێشانی پارەکانیان دەتوانن بچنە ئەو شوێنانەی کە دیاریکراون، و پارەکانیان ڕاکێشن دوای ئەوەی لە نووسراوێکی بانکەکانەوە ئاگاداریان دەکەنەوە.