بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا بە ئامانج گیرا



كەمێك پێش ئێستا لەلایەن گرووپە چەكدارەكانەوە لە ڕێگەی چەند مووشەكێكەوە هێرش كرایە سەر بنكەیەكی سەربازیی هێزەكانی ئەمریكا لە كێڵگەی نەوتی كونیكۆ لە سووریا.

میدیا عەرەبییەكان بڵاویانکردەوە، كەمێك پێش ئێستا لەلایەن گرووپە چەكدارەكانەوە لە ڕێگەی چەند مووشەكێكەوە هێرش كرایە سەر بنكەیەكی سەربازیی هێزەكانی ئەمریكا لە كێڵگەی نەوتی كونیكۆ لە سووریا.

هەر بەپێی میدیاکان، ئەو هێرشە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕوویداوە، و بەپێی زانیاری ئەو گروپانە کە بە میدیاکانیان داوە دەڵێن”ڕاستەوخۆ ئامانجەكەیان پێكاوە”.

ئەم هێرشەی ئەمڕۆ لەکاتێکدایە هێشتا ئاگربەستی نێوان حزبوڵا و ئیسرائیل لە لوبنان تازەیە و بەتەواوەتی هێرشەکانی ئیسرائیل ڕانەوەستاوە، لەلایەکی تریشەوە بەردەوام گرووپە چەكدارەكانی عێراق هەڕەشەی بەردەوامی هێرش كردنە سەر ئیسرائیل و هاوپەیمانان دەكەن، ئەمەش مەترسی فراوانبوونی شەڕ لە ناوچەكەدا زیاد دەكات.

 

بزوتنەوەی گۆڕان: دەمانەوێت ژیانی خەڵکەکەمان باشتر بکەین
پێت بزوتنەوەی گۆڕان: دەمانەوێت ژیانی خەڵکەکەمان باشتر بکەین
زانکۆیەکی سلێمانی پرۆسەی تەوتینی بۆ فەرمانبەرانی کردووە
دوات زانکۆیەکی سلێمانی پرۆسەی تەوتینی بۆ فەرمانبەرانی کردووە
پەیوەنیدر