زانکۆیەکی سلێمانی پرۆسەی تەوتینی بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی بە کۆتا گەیاندووە و بە نووسراو ڕەوانەی کردووە.
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە، ئاگاداری هەموولایەک دەکەینەوە کە زانکۆمان بە نوسراوی ژمارە (١١١٠١) لە (٣٠/١٠/٢٠٢٤) پڕۆسەی تەوتینی جێبەجێکردوە بۆ سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانمان.
لە ڕوونکردنەوەکەدا زانکۆکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، بە نوسراوی ژمارە (١٢١٤٣) لە (١٨/١١/٢٠٢٤) تەنها گشتاندنێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیە لە ڕووی کارگێڕییەوە گشتاندنی پێکراوە.
جێی باسە هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە، نووسراوێکی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆڵیتەکنیکی سلێمانی بڵاوکرایەوە کە ئاڕاستەی سەرجەم کۆلێج و پەیمانگەکان و هۆبەی دارایی کراوە و تێیدا ئاماژە دەدات بە نووسراوێکی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کە لە ڕێی وەزارەتی خوێندنی باڵاوە ئاڕاستەیان کراوە و تایبەتە بە پرۆژەی “هەژماری من”.