فەرمانبەران لە وەرگرتنی زەوی دڵنیا دەکرێنەوە



وەزیری شارەوانی سەرجەم فەرمانبەرانی دڵنیاکردەوە لە وەرگرتنی زەوی و دەڵێت”ئەوانەی مەرجەکانیان تێدایە زەوییان پێدەدرێت”.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، بڕیاری دابەشکردنی زەوی بڕیارێکی گرنگ بوو، هاوکات لە ماوەی ئەو چەند مانگەی بڕیاری دابەشكردنی زەوی دراوە، هەندێك لە شارەوانییەكان مەودایەكی باشی كاركردنیان بڕیوە تا ئاستی دابەشكردنی ژمارەی زەوییەكان بەسەر فەرمانبەراندا. وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار جەختی کردەوەش کە دەبێت ئەو بڕیارەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامانجەکانی بگات و ئەو گرفتانەی لە هەندێک شارەوانیدا هەن، پێویستە بەزوویی چارەسەر بکرێن و پرۆسەکە خێراتر بکرێت بۆ ئەوەی هەموو ئەو فەرمانبەرانەی کە مەرجەکان دەیانگرێتەوە، زەوی وەربگرن و لە بڕیارەکەی حکوومەت سوودمەند ببن.

ساسان عەونی، داوای لە سەرجەم شارەوانییەکان کرد كە دەبێت ئەو پرۆسەیە لەڕووی پلانسازییەوە خێراتر و باشتر بکرێت و وێڕای پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان پێویستە دابەشکردنی زەوی کاری جدی لەسەر بکرێت و هەر کێشەیەکیش بێتە بەردەم شارەوانییەکان، پێویستە بەزوویی چارەسەری بکەن.

جەختیشی کردەوە کە بەهیچ شێوەیەک کەمتەرخەمی قبووڵ ناکرێت و بەردەوام بەدواچوونی ئەو پرۆسەیە دەکەن بۆ ئەوەی بڕیارەکەی حکومەت بە ئامانجەکانی خۆی کە پێدانی زەوییە بە فەرمانبەران بگات.

جێگەی باسە، ئێستا كاركردن لە فۆڕمەكانی دابەشكردنی زەوی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەردەوامە و پرۆسەكەش بە باشی بەڕێوە دەچێت بۆ ئەوەی سەرجەم فەرمانبەران بەپێی مەرج و ڕێنماییەكان زەوی وەربگرن و لە ئێستاشدا ئامادەكاری بۆ ڕاگەیاندنی ناوی دیكەی فەرمانبەران دەكرێت.

یەکێتی و یەکگرتوو کۆبوونەوە
پێت یەکێتی و یەکگرتوو کۆبوونەوە
کۆتا گوژمەی پارە لە بەغداوە بۆ هەرێم دێت
دوات کۆتا گوژمەی پارە لە بەغداوە بۆ هەرێم دێت
پەیوەنیدر