کۆتا گوژمەی پارە لە بەغداوە بۆ هەرێم دێت



بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم بڕی پارەی ماوەی گەنمی جوتیاران لەلای عێراق ئاشکرا دەکات و دەڵێت”ڕەزامەندی دراوە و تەنها وادەی ناردنەکەی ماوە”.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم بەمیدیای نزیک لە یەکێتی راگەیاند، بەغدا رەزامەندی داوە بە ناردنی کۆتا گوژمەی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان و ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی و وەزارەتی بازرگانیی و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی لەسەر دراوە و تەنها وادەی ناردنەکەی دیارنییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بڕەی کە لەلای بەغدا ماوە 130 ملیار دینارە و چاوەڕوان دەکرێت بەغدا ئەوبڕە پارەیە بنێرێت.

هاوکات ووتیشی” بابەتەکە رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەردراوە و تەنها رێککارە کارگێڕیی و داراییەکانی ماوە”.

شایانی باسە کۆی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان 560 ملیار دینارە و لەئێستادا تەنها 130 ملیار دیناری ماوە لە لایەن بەغداوە رەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت.

 

 

فەرمانبەران لە وەرگرتنی زەوی دڵنیا دەکرێنەوە
پێت فەرمانبەران لە وەرگرتنی زەوی دڵنیا دەکرێنەوە
قوباد تاڵەبانی: پێویستە لە ڕووی ئەمنییەوە ڕێگری لە کۆچی نایاسایی بکرێت
دوات قوباد تاڵەبانی: پێویستە لە ڕووی ئەمنییەوە ڕێگری لە کۆچی نایاسایی بکرێت
پەیوەنیدر