بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٤.١ پلەی پێوەری ڕێختەر شاری مەڕەشی لە باکووری کوردستان هەژاند.
ماڵپەڕی فەرمی سهرۆكایهتی بهرێوهبردنی كارهسات و دۆخه لهناكاوهكانی تورکیا “ئافاد” بڵاویکردەوە، کاتژمێر ١٠:١٢ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.١ پلە بەپێوەری ڕێختەر لە قەزای گۆکسونی سەربە پارێزگای مەڕەش ڕوویدا.
ئاماژە بەوە کرا کە بوومەلەرزەکە لە قووڵایی ٧.١ کیلۆمەتردا ڕوویداوە، بەڵام باس لەوە نەکراوە کە زیانی لێکەوتبێتەوە.