ھێزە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا دەستیان بەسەر ٣٢ گوندی سنووری حەلەبدا گرت کە لە لایەن هێزەکانی سەر بە سوپای سووریاوە چۆلکران.
لە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممەوە، ٣٢ گوند و خاڵی سەربە پارێزگای حەلەب لەلایەن ھێزە چەکدارەکانی سەر بە تورکیاوە کۆنترۆڵ کران، بەوەش تا ئێستا ئەو هێزانە تا ئێستا دەستیان بەسەر ٢٤٥ کیلۆمەتر چوارگۆشە لە ڕووبەڕی خاکی سووریادا گرتووە و تەنھا پێنج کیلۆمەتر لە شاری حەلەبەوە دوورن.
لەگەڵ بەردەوامی شەڕ و پێکدادانەکان، ھێزەکانی سەربە ڕژێمی سووریا، بە ئاراستەکردنی مووشەکی زەمین بە زەمین، ژمارەیەک ناوچەی سەربە پارێزگای حەلەب بۆردومان کرد.
دەستەی تەحریر شام، دەستی بەسەر ژمارەیەک چەکی قورس و ئۆتۆمبێلی سەربازیی ھێزەکانی ڕژێم گرت، ھەروەھا دەیان سەربازیی ڕژێمی بەدیلگرتووە.
بەھەزاران کەسی مەدەنی لە ترسی شەڕ و پێکدادانەکاندا لە ناوچەکە ھەڵاتوون و ڕوویان لە ئیدلب کردووە.