ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئه‌وه 21 ساڵه گه‌لی كوردستان له‌سایه‌ی عێراقی نوێ به‌جۆره‌ها شێوه سزا ده‌درێت و دەڵێت: عێراق پارە بۆ غەزە و لوبنان دەنێرێ، كەچی مووچەی خەڵكی هەرێمی كوردستان نانێرێ.
شوان کەلاری، پەرلەمانتاری پارتی لە بەغدا بۆ میدیای حزبەكەی ڕایگەیاندووە، “ده‌وڵه‌تێك ئاماده بێت 20 ملیار دۆلار زیان له خۆی بدات و هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان ِرابگرێت، تەنیا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رئێشه بۆ كوردستان دروست بێت، ئیتر چی؟ هیچ هۆكارێك نییه، كه عێراق ساڵێك و 8 مانگه رێگه‌ی گرتووه له ناردنی نه‌وتی كوردستان، كه‌چی له‌ولاشه‌وه هەر ڕۆژەی بە پاساوێك مووچه‌ی مووچه‌خۆران نانێرێت، به‌داخه‌وه جۆرێك له سیاسه‌تی برسیكردن و سڕینه‌وه‌ی گه‌لی كوردستانە.
ڕاشیگەیاندووە، ئه‌وه 21 ساڵه گه‌لی كوردستان له‌سایه‌ی عێراقی نوێ به‌جۆره‌ها شێوه سزا ده‌درێت. له ساڵی 2023 سێ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی كوردستانیان نه‌داوه، ئێستاش ده‌یانه‌وێت له 2024 ئه‌مه دووباره بكه‌نه‌وه.
وتیشی: “ئه‌وانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ته ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی دارایی و حكوومه‌تی عێراق، با بێن بۆ خه‌ڵك ڕوونی بكەنه‌وه بۆ به‌غدا ئه‌م سیاسه‌ته‌ی په‌یڕه‌وی كردووه، كاتی خۆی كه د.فوئاد حوسێن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زارته‌كانی دیكه‌ش كۆ بووەوه، قسه له‌سه‌ر ئه‌و تێبینییانه كرابوو، كە ئه‌وان له‌سه‌ر بابه‌تی ناردنی ناوی فهرمانبهرەكان هه‌یانبوو و گرفته‌كان هه‌مووی چاره‌سه‌ر كراون و بیانوویان نه‌ماوه، ئیتر ئێستا تێناگه‌ین بۆ مووچه نانێرن”.
باسی لەوەشكرد: “عێراق لەكاتێكدا لە خەمی خەڵكی غەزە و لوبنانە و پارەیەکی زۆریان لە خەرجیی حاكیمە دەداتێ، كەچی ئامادە نیە مووچە بۆ خەڵكی كوردستان بنێرێت لە كاتێكدا ئەگەر قەرارە دژی برسیكردنی خەڵك بیت، پێویستە سەرەتا هەوڵ بدەیت هاووڵاتیانی خۆت برسی نەبن. ئەمە پێمان دەڵێت، كە عێراق خەڵكی كوردستان بە هاووڵاتیی خۆی نازانێت و برسیكردنی خەڵكی كوردستانی مەبەستە، دوور نییە، كە لەبەر ئەو پارەیەی بۆ غەزە و لوبنانی دەنێرێت، سیولەیان لەبەردەستدا نەبێت، بۆیە مووچەی مووچەخۆرانی كوردستان نانێرن”.
ڕاشیگه‌یاند، هیچ بیانوویه‌كی یاسایی نییه بۆ نه‌ناردنی مووچه‌ی کوردستان، عێراق شاره‌كانی خۆی رووبه‌ڕووی قه‌یران و بێخزمه‌تگوزاری بوونه‌ته‌وه، كه‌چی پاره بۆ وڵاتانی دیكه‌ی ده‌نێرێت.