بەنووسراوی فەرمی داوایەک لە سودانی دەکرێت



سەرۆکی فراکسیۆنە کوردییەکان لە پەرلەمانی عێراق داوا لە سودانی دەکەن بەفەرمی ڕێکارەکانی داننان بە زانکۆی گەرمیان تەواو بکات.

کاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، سەرۆکی پێنج فراکسیۆنی کوردستانی و ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق لەنووسراوێکدا داوا لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکەن، کە رێوشوێنی داننان بە زانکۆی گەرمیان لەلایەن وەزارەیی خوێندبی باڵای عێراقەوە تەواو بکرێ.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی ئیمزای پشتیوانی سەرۆکی فراکسیۆن و پەرلەمانتارانی عێراقی دەست پێکردوە بۆئەوەی حکومەتی عێراق دان بەزانکۆی گەرمیان بنێت.

یاداشتەکەی پەرلەمانتار کاروان یاروەیس هەریەک لە سەرۆکی فراکسیۆنەکانی یەکێتی، پارتی، نەوەی نوێ، یەکگرتوو و کۆمەڵ ئیمزایان لەسەری کردووە، هەروەها ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق ئیمزایان کردوەو هەڵمەتەکە بەردەوامە تا زۆرترین ئیمزای پشتیوانی پەرلەمانتارانی عێراقی بۆ کۆدەکرێتەوەو دواتر ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکرێ.

بەهۆی بڕیارێكەوە نرخی ئۆتۆمبێلە بێ‌ سەرەتاكان دابەزیوە
پێت بەهۆی بڕیارێكەوە نرخی ئۆتۆمبێلە بێ‌ سەرەتاكان دابەزیوە
مامۆستایەکی زمانی کوردی سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا
دوات مامۆستایەکی زمانی کوردی سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا
پەیوەنیدر