مامۆستایەکی زمانی کوردی سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا



سروە پوورمحەمەدی، یەکێک لە ئەندامانی چالاکی ڕێکخراوی نۆژین و مامۆستای زمانی کوردی کە پێشتر سزای 10 ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، لە دادگای پێداچوونەوە سزاکەی بۆ پێنج ساڵ بەندکران کەمکرایەوە و ئەم سزایە لە ڕۆژانی داهاتوودا جێبەجێ دەکرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، سروە پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی ڕێکخراوی “نۆژین” لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی سنە سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێنراوە. سزای ئاماژە پێکراو ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، بە فەرمی بە پارێزەرانی سروە پوورمحەمەدی ڕاگەیەندراوە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا جێبەجێ دەکرێت.

جێ ئاماژەیە کە سروە پوورمحەمەدی ساڵی ڕابردوو لەلایەن لەقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر کەرەمی بە تۆمەتی “پێکهێنانی گرووپ بە مەبەستی تێکدانی ئاسایش” سزای 10 ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێنرابوو.

بەنووسراوی فەرمی داوایەک لە سودانی دەکرێت
پێت بەنووسراوی فەرمی داوایەک لە سودانی دەکرێت
هەڵوێست: دانیشتن لەگەڵ پارتی و یەکێتی ڕەتدەکەیەنەوە
دوات هەڵوێست: دانیشتن لەگەڵ پارتی و یەکێتی ڕەتدەکەیەنەوە
پەیوەنیدر