دکتۆر ڤۆڵفگانگ پاولوس جەختی لەسەر پێویستی وریابوون کردەوە لەکاتی خواردنی دەرمان لەکاتی دووگیانیدا بەتایبەت لە سێ مانگی یەکەمدا، چونکە خواردنی دەرمان لەم قۆناغەدا دەبێتە هۆی شێواوی کۆرپەلە.
سەرۆکی سەنتەری زانکۆی ئولم لە ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەکرد، لە کاتی دووگیانی و شیرپێدان،لە دوای ئەم قۆناغە هەستیاری کۆرپەلە بەرامبەر بە دەرمانەکان بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ حاڵەتی وەک حەساسیەت، دەتوانرێت نیشانەکان بە شێوەیەکی سەرەکی چارەسەر بکرێن، ڕوونیکردەوە کە یەکێک لە بژاردەکان سپرای لووتە، کە تەنها کاریگەری لەسەر پەردەی لووت هەیە، و بارگرانی لەسەر کۆرپەلە دروست ناکات.
پاراسیتامۆڵ
سەبارەت بە چارەسەری ئازارشکینی پاراسیتامۆڵ، لەماوەی ڕابردوودا گومان دەکرا کە ببێتە هۆی نیشانەکانی تەنگەنەفەسی لە منداڵاندا، بەڵام ئێستا ئەوە ڕوون بووەتەوە کە ئەوە پێکهاتە چالاکەکە نەبووە کە بووەتە هۆی دەرکەوتنی نیشانەکان، بەڵکو ئەو فشارە بووە کە ئەو دایکانەی بەدەست ئازارەوە دەناڵێنن.
بۆیە دکتۆر پاولۆس دڵنیای کردەوە کە ئەو دەرمانانەی پێکهاتەی چالاک پاراسیتامۆڵیان تێدایە ئێستا لە ژێر بەکارهێنانی مامناوەنددا سەلامەتن.
چارەسەری ماڵەوە
مامانێکی ئەڵمانی مانوێلا ڕاوێر سێڵ پێشنیاری کردووە، کە خانمانی دووگیان سەرەتا چارەسەری ماڵەوە تاقیبکەنەوە چونکە دەتوانن، مامەڵە لەگەڵ کێشە تەندروستییەکاندا بکەن وەک سەرمابوون و سەرئێشە و ئازاری پشت، بە خواردنەوەی چای سەج لەگەڵ هەنگوین، کەچارەسەرێکی خێرای ئازار شکێنە.
ڕاوێر-سێل ئاماژەی بەوەشکردووە، لە حاڵەتی چارەسەری دداندا، پێویستە ڕاوێژ بە پزیشکی چارەسەرکار بکرێت ئەگەر بتوانرێت دوابخرێن بۆ دوای لەدایکبوون.
بەگشتی ئافرەتی دووگیان پێویستە پێش خواردنی هەر دەرمانێک ڕاوێژ بە پزیشک یان دەرمانساز بکات، هەروەها پێویستە پێداچوونەوە بە نامیلکەی دەرمانەکاندا بکات بۆ ئەوەی بزانێت ئایا دەرمانەکە کاریگەری لاوەکی؟ لەسەر کۆرپەلە هەیە یان نا.