حکومەتی هەرێم لەبارەی سێ مووچەی ئەمساڵ بڕیار دەدات



ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت لەبارەی سێ تەوەرەوە کۆ دەبێتەوە.

تەوەرەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجـوومەنی وەزیران:

بڕگەی یەكەم: تاوتوێکردنی پرسی سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵ و کێشە و گرفتەکانی بەردەم خەرجکردنی لە بەغدا و چارەسەرەکان.

بڕگەی دووەم: خستنەڕووی ڕاپۆرتێک لەلایەن وەزیری پلاندانان سەبارەت بە بەڕێوەچوونی قۆناغی یەکەمی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان كه‌ لە ڕۆژانی 20 بۆ 21 ئەم مانگە لە عێراق و هەرێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو و هه‌روه‌ها قۆناغ و هەنگاوەكانی دیكەی پرۆسەكه‌ ده‌خرێته‌ به‌رباس و گفتوگۆكردن.

بڕگەی سێیەم: پرۆژە بڕیارێكی پێشنیازكراو لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە ده‌خرێته‌ ڕوو سەبارەت بە پاژەكردن یان (پێدان بە قیست)ی ئەو بڕە پارەیەی كە لە زیادەڕۆكار وەردەگیرێت كە بە زێدەڕۆیی خانووی نیشتەجێبوونی لە سنووری شارەوانییەكان دروست كردووە.

ئایا ڕاستە بەشی هەرێم لە تەرخانكراوەكانی مووچە تەواو بووە؟
پێت ئایا ڕاستە بەشی هەرێم لە تەرخانكراوەكانی مووچە تەواو بووە؟
لەمڕۆوە کامێراکانی تاسڵوجە-چەمچەماڵ سەرپێچی تۆماردەکەن
دوات لەمڕۆوە کامێراکانی تاسڵوجە-چەمچەماڵ سەرپێچی تۆماردەکەن
پەیوەنیدر