کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگەی تاسڵوجە-چەمچەماڵ دەکەونە کار و سەرپێچی تۆمار دەکەن.
لە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆوە، کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگەی نێوان تاسڵوجە-چەمچەماڵ دەکەونە کار و لە کاتی تێپەڕاندنی خێرایی ڕێگەپێدراودا سەرپێچی تۆمار دەکەن.
ڕێگەکە بە 28 کامێرا کۆنترۆڵکراوە و خێرایی ڕێپێدراویش لە نێوان 80-100 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.
ئێستا قۆناغى یه‌كه‌م و دووه‌مى دانانى كامێراى خاڵ بۆ خاڵ له سنوورى پارێزگەى سلێمانى جێبه‌جێكراوە و قۆناغى سێیه‌میش له‌ڕێگه‌ى عەربەت دەبێت.
فەرهاد گورون، لێپرسراوی هۆبەی سەرپێچی کامێراکان لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆی سلێمانی بە ڕادیۆی هاتووچۆی ڕاگەیاند، “کامێرایی چاودێری خاڵ بۆ خاڵ تائێستا دوو قۆناغی جێبەجێکراوە”.
وتیشى: “قۆناغى یه‌كه‌م ڕێگەی (تاسڵوجە ـ دوکان)و قۆناغى دووه‌میش ڕێگه‌ى تاسڵوجە ـ بانی مەقان) بوو كه لهیهكشهممهى ڕابردوه‌وه خراوه‌ته‌كار، بۆ قۆناغی سێیەمیش لەڕێگەی (سلێمانی ـ عەربەت) دەبێت”.
فەرهاد گورون ئەوەشی خستەڕوو کە هەرکاتێک شەقامەکەی سلێمانی-عەربەت بە تەواوی ئامادەکرا، کامێرای خاڵ بۆ خاڵى لێ دادەنرێت.