لێخۆشبوونی قەرزی کارەبا دەست پێدەکاتەوە



 لێخۆشبوونی 20% قەرزی کارەبا کۆتایی هاتوە و هیچ وادەیەکیش دیاری نەکراوە بۆ تازەکردنەوەی.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، لێخۆشبوونی قەرزی کارەبا دوای کۆتایی هاتنی وادەکەی ڕاگیراوە و دەبێت لە ئەنجومەنی وەزیرانەوەی بڕیاری نوێ بدرێت لەبارەی تازەکردنەوەی لێخۆشبوونەکە
هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، لەکاتی بڕیارەکە هەرچەندە دۆخی خەڵک لە ڕووی داراییەوە رەنگە وەکو پێویست نەبووبێت بەڵام بەدەنگەوە هاتنی باش هەبووە بۆ دانەوەی قەرزەکان.
ئومێد ئەحمەد وتیشی، لە ئێستادا ئەوانەی قەرزی کارەبایان لایە لە ئێستادا دەتوانن قەرزەکان بکەنە قیست و مانگانە پارەکە بدەنەوە.
ئیسرائیل ئاگربەستی ڕاگەیاند
پێت ئیسرائیل ئاگربەستی ڕاگەیاند
دارایی هەرێم بڕی لێبڕینی لە مووچە دیاریكرد
دوات دارایی هەرێم بڕی لێبڕینی لە مووچە دیاریكرد
پەیوەنیدر