نرخی دۆلار دابەزی



بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار ناجێگیرە و ئێوارەی ئەمڕۆ جارێكی دیكە بەهای ئەو دراوە ئەمریكاییە دابەزینی تۆماركرد.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزیوە و 100 دۆلار بە 149 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ڕوونیشی كردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا، بەهای 100 دۆلار بە 150 هەزار و 500 دینار بوو.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەردەوام لە بەرزی و نزمیدایە و تا ئێستا بڕیارەكانی بانكی ناوەندی نەیتوانیوە بەهاكەی بۆ نزیك نرخی فەرمی دابەزێنێت، كە بە 132 هەزار دینار دیاری كراوە.

ڕوونكردنەوە لەسەر پاشەكەوتكردنی دوو مووچە دەدرێت
پێت ڕوونكردنەوە لەسەر پاشەكەوتكردنی دوو مووچە دەدرێت
گرانترین مانگای جیهان كێشی زیاتر لە تۆنێكە
دوات گرانترین مانگای جیهان كێشی زیاتر لە تۆنێكە
پەیوەنیدر