وەزارەتی نەوتی عێراق هەناردەی نەوتی بۆ مانگی 10 بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، زیاتر لە 103 ملیۆن و 145 هەزار برمیل نەوتی هەناردەی دەرەوە كردووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، مانگی 10 (تشرینی یەكەم)، بڕی 103 ملیۆن و 145 هەزار و 225 بەرمیل نەوت لەلایەن كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)ـەوە هەناردە كراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، “كۆی گشتیی بڕی هەناردەكراوی نەوتی خاو بۆ مانگی تشرینی یەكەم لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، 102 ملیۆن و 302 هەزار و 862 بەرمیل بووە”.
ڕوونیشی كردۆتەوە، بڕی نەوتی هەناردەكراو بۆ ئوردن، 318 هەزار و 7 بەرمیل بووە و كۆی نەوتی هەناردەكراو لە كێڵگەی گەیارە، 524 هەزار و 356 بەرمیل بووە.