نۆڤەمبەری توندوتیژی و دڵڕەقی



ڕەنگین عەبدوڵا – چالاکوان 
توندوتیژی پێش ئەوەی برینی سەر جەستە و زامی پڕ ئازاری لەش بێت، بەرلەوەی هاوار و ناڵەی دەرونێکی شەکەت و هەگبەی خەمێکی قوڵ بێت، کەلتورێکی چەپەڵە و لە چاوتروکانەوە لە دایک دەبێت، لە هەموو ماڵ و گەڕەکێک، لە پۆل و قوتابخانە و زانستگە، لە چایخانە و کافێ و چێشتخانە و هەموو خانەکانی تری نیشتمان بە جۆرێک لە جۆرەكان خۆی بەرهەم دێنێتەوە، ئەمە بۆتە کەلتوور و کەلتورێکی قێزەونیشە، ناشرینیەکەشی لەوەدایە، کامەیان شانامەی مرۆڤدۆستی و رەفتار باڵایی دووپات دەکەنەوە، لە هەمووان دڵڕەقترن.
جارێک خانمە ئەکتەری تورک (بیرین سات) بۆ ئازاری مردنی کیژە کوردێك نوسیبووی: ئێمە واین، هەر منداڵین ڕوبەڕووی ئازاری چاوی شۆفێری تەکسیەکان دەبینەوە و گەنجەکانی کۆڵان تەنگ بە ڕوحمان هەڵدەچنن، لە شوێنە گشتیەکان دەکەوینە بەر پەلاماری زمان و تانەو تەشەری خەڵکەوە، ئەم تارماییە بۆ ئەبەد بەشوێنمانەوەیە و هەر دەمێنێت، قەدەرێکی سەیری دنیای ئێمە ئەم توندوتیژیەیە!.
ژیان و گیانی مرۆڤ موقەدەسە، ڕۆح و دەروونی ژن پیرۆزە، لە کچ و خوشکەوە، بۆ دایک و هاوسەر، هەموویان لە پڕۆڤەی ئەوەدان لە گەورەییدا بەهەشت بکەوێتە ژێر پێکانیانەوە، بەڵام لایەنگرانی عەقڵ و ئاکاری شەیتانیی، بەبێ پاساو و بیانو، بێ هۆکار و پاڵنەر، سات بە سات و ڕۆژ بە ڕۆژ لە پەیڕەوکردنی توندوتیژی و پەلاماردانی دایکانی بەهەشت بەردەوامن، ئەوانەی چێژ لە توندوتیژی دەبینن، ئەوانەن کە ڕقیان لە ژیان و گیان و ئازادیی دەبێتەوە، ئەفسوس هەر دەمێنێت.
25 ی نۆڤەمبەر، ڕۆژی وەستانەوەیە لەبەرامبەر توندوتیژی، با هەمووان لە زمان و ئەخلاق و ڕەفتارەوە پابەندی مۆڕاڵی ناتوندوتیژی بین.
سودانی بۆ مووچەی سێ‌ مانگی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاریدا
پێت سودانی بۆ مووچەی سێ‌ مانگی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاریدا
سوودەکانی پاسکیلسواری دەزانیت؟
دوات سوودەکانی پاسکیلسواری دەزانیت؟
پەیوەنیدر

سەبری شۆڕشگێڕی