تەکنیکەکانی پاسکیلسواری
پاسکیلسواری کۆمەڵێک تەکنیکی تایبەتی هەیە کە پێویستە وەرزشکاران فێری ببن.
هەڵوێستی دروست لەسەر پاسکیل زۆر گرنگە بۆ کاتی لیخورینی پاسکیل،پیویستە پشت ڕێک بێت و سەر بەرز بێت، لەکاتی لیخوریندا، قاچەکان دەبێت بە شێوەیەکی دروست لەسەر پایدەرەکان دابنرێن و دەستەکان بە شێوەیەکی ئارام لەسەر جڵەوەکە بن.
پایدەرلێدان دەبێت بە شێوەیەکی بەردەوام بێت، وە گۆڕینی خێرایی و بەکارهێنانی گێڕەکان بە دروستی کاریگەری زۆری هەیە لەسەر کارایی پاسکیلسواری.
هەروەها فێربوونی تەکنیکەکانی وەستان و سوڕانەوە زۆر گرنگن بۆ سەلامەتی وەرزشکار.
جۆرەکانی پاسکیلسواری
پاسکیلسواری شەقام، لەسەر ڕێگای قیرتاوکراو ئەنجام دەدرێت و پێویستی بە پاسکیلی تایبەت و سووک هەیە.
پاسکیلسواری شاخ،لە ناوچە شاخاوییەکان و سروشتدا ئەنجام دەدرێت و پێویستی بە پاسکیلی بەهێز و تایەی تایبەت هەیە.
کاریگەرییە تەندروستییەکانی پاسکیلسواری ئەمانەن
بەهێزکردنی ماسولکەکانی قاچ و سمت.
باشترکردنی لێدانی دڵ و سییەکان.
کەمکردنەوەی کێش و چەوری لەش.
باشترکردنی هاوسەنگی و جووڵە.
کەمکردنەوەی سترێس .
کەمکردنەوەی مەترسی نەخۆشییە دڵ و دەمارەکان. باشترکردنی خەوتن و یارمەتی زیادکردنی وزەی ڕۆژانە دەدات.
پێداویستی و ئامادەکارییەکان بۆ پاسکیل لیخوڕین ئەمانەن
بۆ پاسکیلسواری سەلامەت پێویستە کۆمەڵێک پێداویستی و ئامادەکاری هەبێت:
کڵاوی پاراستن: گرنگترین پێداویستییە بۆ پاراستنی سەر لە کاتی ڕووداودا.
جلی گونجاو: جلی تایبەت کە دەبێت سووک و هەناسەگر بێت.
پێڵاوی تایبەت: پێڵاوی تایبەت بۆ پایدەرلێدانی باشتر و پاراستنی پێ.
چاویلکەی پاراستن: بۆ پاراستنی چاو لە تۆز و تیشکی خۆر.