ئه‌فسه‌رێكى هاتووچۆى سلێمانى ڕایدەگەیەنیت کە قۆناغى یه‌كه‌م و دووه‌مى دانانى كامێراى خاڵ بۆ خاڵ له سنوورى پارێزگەى سلێمانى سه‌ركه‌وتووانه جێبه‌جێكراو قۆناغى سێیه‌میش له‌ڕێگه‌ى عەربەت دەبێت.
فەرهاد گورون، لێپرسراوی هۆبەی سەرپێچی کامێراکان لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆی سلێمانی بە ڕادیۆی هاتووچۆی ڕاگەیاند، “کامێرایی چاودێری خاڵ بۆ خاڵ تائێستا دوو قۆناغی جێبەجێکراوە”.
وتیشى: “قۆناغى یه‌كه‌م ڕێگەی (تاسڵوجە ـ دوکان)و قۆناغى دووه‌میش ڕێگه‌ى تاسڵوجە ـ بانی مەقان) بوو كه لهیهكشهممهى ڕابردوه‌وه خراوه‌ته‌كار، بۆ قۆناغی سێیەمیش لەڕێگەی (سلێمانی ـ عەربەت) دەبێت”.
فەرهاد گورون ئەوەشی خستەڕوو کە هەرکاتێک شەقامەکەی سلێمانی-عەربەت بە تەواوی ئامادەکرا، کامێرای خاڵ بۆ خاڵى لێ دادەنرێت.
ڕۆژی یەکشەمممەش بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، 28 کامێرای خال بۆ خاڵ لە ڕێگەی تاسڵوجە – چەمچەماڵ دانراون و لە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی سبەینێ چوارشەممەوە دەکەونە کار و سەرپێچی تیژڕەوی تۆمار دەکەن.