کەشناسی: پلەی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزێت



کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات پلەی گەرما لە هەندێک ناوچە بۆ ژێر سفر دابەزێت و بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە دوای نیوەڕۆوە ئاسمانی هەرێم دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو پاشان کاریگەری شەپۆلی بارانبارین چالاک دەبێتەوە لەسەرجەم ناوچە جیاجیاکان و تا درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت.

ڕوونیشیکردەوە کە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفر دەبارێت و لە سەنتەری پارێزگەکان و قەزا و ناحیەکانیش بارانی مامناوەند و هەندێک کات نمەباران دەبێت.

سەبارەت بە سبەینی چوارشەممەش کەشناسی ڕایگەیاند، نزمترین پلەکانی گەرما ٢-٥ پلە دادەبەزێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان نزیک دەبێتەوە لە سفر و لە هەندێک ناوچەش بۆ ژێر سفری سیلیزی دادەبەزێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ١٣ پلەى سیلیزى

سلێمانی : ١٢ پلەى سیلیزى

دهۆک : ٨ پلەى سیلیزى

کەرکووک : ١٤ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : ١٣ پلەى سیلیزى

زاخۆ : ٨ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : ٣ پلەى سیلیزى

سۆران : ١٢ پلەى سیلیزى

گەرمیان : ١٨ پلەى سیلیزى

دوای چەمچەماڵ، كامێراى خاڵ بۆ خاڵ له‌ڕێگه‌یەکى دیکەی سلێمانى دادەنرێت
پێت دوای چەمچەماڵ، كامێراى خاڵ بۆ خاڵ له‌ڕێگه‌یەکى دیکەی سلێمانى دادەنرێت
سەبری شۆڕشگێڕی
دوات سەبری شۆڕشگێڕی
پەیوەنیدر