مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی حکوومەتی عێراق دەکات



مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، عێراق بووەتە مەترسیدارترین کەناڵی گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکان، دەشڵێت: “ئێمە بە هەموو هەوڵێکمانەوە ڕێگە لە تەشەنەنەکردنی ماددەی هۆشبەر دەگرین”.

مەسرور بارزانی، لە ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی سەنتەری هۆشیاری و شیاندنەوەی ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان لە شاری هەولێر، لە وتارێکدا ڕایگەیاند، “دروستکردنی ئەم سەنتەرە، بەشێکە لە هەوڵەکانمان بۆ یارمەتیدانی تووشبووان و ئالوودەبووان و هاوکاریکردنیان بۆ دووبارە شیاندنەوەیان و گەڕاندنەوەیان بۆ ژیانی ئاسایی. هەروەها ئەم سەنتەرە هەوڵێکە بۆ زیاتر هۆشیاریی لەبارەی مەترسی و لێکەوتە و کارەساتی بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر”.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم داواشی لە حکومەتی عێراق کرد ڕێگەی توند بگرنەبەر بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر و وتی: “بەهەموو هەوڵێکمانەوە کار لەسەر قەڵاچۆکردنی ماددە هۆشبەرەکان دەکەین”.

باسی لەوەشکرد: “ماددە هۆشبەرەکان هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆسەر کۆمەڵگەکەمان، پێویستە بە توندترین شێوە ڕووبەڕووی مافیاکانی ماددە هۆشبەرەکان ببینەوە”.

وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی 11ی رادەستی بەغداد کرد
پێت وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی 11ی رادەستی بەغداد کرد
نرخی زێڕ جارێکی دیکە دابەزینی بەخۆیەوە بینی
دوات نرخی زێڕ جارێکی دیکە دابەزینی بەخۆیەوە بینی
پەیوەنیدر