كەشناسی هەرێم ئاشكرای دەكات، شەپۆلی بەفر و باران ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و لە هەندێك شوێن نزیكەی 10 سانتیمەتر بەفر دەبارێت و شارەزایەكی كەشناسیش دەربارەی دەنگۆی هاتنی سەرمایەكی بەهێز، كە لە 14 ساڵی ڕابردوودا هاوشێوەی نەبووبێت دەڵێت: دوورە لە ڕاستییەوە، بەڵام شەپۆلە سەرماكەی مانگی ڕابردوو دەگمەن بوو.
کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، شەپۆلی بارانبارین ئەمڕۆ کاریگەری زیاتر دەبێت و بارانبارین سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن و بەفر بارین سەرجەم ناوچە سنووری و شاخاوییەکان دەگرێتەوە و لە هەندێك ناوچەی شاخاوی دەگاتە 10 سانتیمەتر.
لای خۆشیەوە، شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دەنگۆیی ئەوەی سەرمایەک دێت 14 ساڵه هاوشێوەی نەبووە دوورە لەڕاستیەوە، چونكە سەرمای ئاوا زۆریش هەبووە لەڕابردودا تەنانەت لەماوەی ئەو 14 ساڵەشدا، بەڵام ئەوەی مانگی 10 ی ڕابردوو دەگمەن بوو بەبیری من و هیچ كەسێك، کە سەرمای ئاوا لەوکاتەدا هەبووبێ تەنانەت بەپێی تۆماری داتاکانی ساڵانی ڕابردووش.
وتیشی، “سەبارەتە بەشەپۆلەکه جارێ زۆری ماوە و ئەگەر هەیە تا درەنگانی 27 ی مانگ و کۆتایی هەفته ناو بەناو درێژەی هەبێت، كە بەو شێوەیه ی پێشبینیمان کردبوو ڕێژەیەکی باش دابارین لەسەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەبارێت”.
ئاماژەی بەوەشكرد، بارنەکە بەگشتی دێمی و زستانی دەبێ و بەفریش لەزۆرینەی ناوچە شاخاوییەکان دەبارێ و پەڵەی دەدات پشت بەخوا”.
ڕوونیشی كردەوە، لەسبەی شەو و ڕۆژانی دواتر کەش تەواو سارد دەبێت لەهەموو ناوچەکان تایبەت ئێواران و بەیانیان و شەوانە پلەکانی گه رما زۆر دادەبەزن.