كاردانەوەكانی كەیسی داخستنی هەدەپە بەردەوامە



 

سەرۆكی داواكاری گشتی توركیا ڕۆژی سێشەممە دوا سەرنجەكانی خۆی خستە بەردەم دادگای باڵای توركیا لە دۆسیەی هەوڵی داخستنی پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە بەر لە هەڵبژاردنەكانی وڵاتەكە لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا.

حكومەتەكەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، لە مانگی سێی 2021ەوە هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) دەدات كە سێیەم گەورەترین پارتە لە پەرلەماندا، بە بیانوی ئەوەی گوایە پەیوەندی بە پەكەكەوە هەیە.

هەدەپە دەڵێت بەهۆی بەرگریكردن لە مافی كوردان و بەرەنگاربوونەوەی سەركوتكارییە فراوانەكانی حكومەت دژ بە ئازادییە سیاسییەكان، دەكرێتە ئامانج.

هەدەپە لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2018دا لەسەدا 12 ی دەنگەكانی بەدەستهێنا و لە كۆی 579 كورسی پەرلەماندا، خاوەنی 56 كورسییە.

قەدەغەكردنی ئەو لایەنە سیاسییە دەتوانێت بژاردەی هەڵبژاردنی ملیۆنان دەنگدەری كورد سنووردار بكات و پەیوەندییە گرژەكانی توركیا لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوادا زیاتر ئاڵۆز بكات.

سەرۆكی داواكاری گشتی بەكر شاهین ڕۆژی سێشەممە هەدەپەی وەكو “ئۆفیسی دامەزراندنی” پەكەكە وێناكرد.

شاهین لە پاش دانیشتنەكەی دادگا بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند ” ئێمە ئەوەمان خستەڕوو كە لایەنی تۆمەتبار بووەتە جێگەی كردەوەكانی پێچەوانەی یەكپارچەیی دەوڵەت.”

دەشڵێت” پەیوەندییەكانی لەگەڵ پەكەكەدا ڕاستییەكی ڕوونە. تەواوی كۆمەڵگەكەمان ئەمە دەزانن.”

پێشتریش حكومەتی توركیا پارتی دیكەی كوردی لە پێش هەدەپەدا قەدەغە كردووە و پاشان لە ژێر ناوی تردا نوێ بوونەتەوە.

لە ئێستادا هەزاران ئەندامی هەدەپەو دەیان لە بەرپرسەكانی لە زینداندان.

لە هەفتەی ڕابردوودا دادگای باڵای توركیا بڕیاری بلۆككردنی هەژماری بانكی هەدەپەی داوە و هاریكارییەكانی ئەو پارتە سەرەكییە كوردەی لە گەنجینەی وڵاتدا بڕی. ئەمەش لە كاتیكدایە كە هەڵبژاردنەكانی وڵاتەكە كە بڕیارە لە مانگی 6 بەڕێوەبچێت نزیك دەبێتەوە.

سانجار: هەدەپە هیوای ملیۆنان كەسە
پێت سانجار: هەدەپە هیوای ملیۆنان كەسە
ڕووسیا هێرشی پێچەوانەی دەستپێكرد
دوات ڕووسیا هێرشی پێچەوانەی دەستپێكرد
پەیوەنیدر