نۆ شت لەبارەی هەرەمەکانی میسر



جێی گومان نییە یەکێک لە ناوازەترین ڕووداوەکانی شارستانی مرۆڤایەتی دروستکردنی هەرەمەکانی میسرە، کە تائیستاش زانایان و لیکۆڵەرانی شوێنەوار و ئەندازیاران تێڕاماون لە چۆنێتی دروستکردنی ئەو هەرەمانە و بەتەواوی نهێنی ئەو کارەیان بۆ ڕوون نەبۆتەوە.

جگە لە مێژووەکەی چەندین نهێنی سەیرو سەمەرەی هەڵگرتووە، بەڵام ئێمە لێرەدا تەنها باسی نۆ نهێنی هەرەمەکانی میسر دەکەین.

نۆ  نهێنی پڕ تێرامان کە فیزیازان و فەلەکناس و جیۆلۆجی لە نهێنی فیرعەونە کۆنەکانمان سەری لیدەرناکەن ئەوانیش:

1- ساڵێک ڕۆژێک

لە ساڵێکدا بۆ تەنها ڕۆژێک تیشی خۆر بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەچیتە ژوورەوەی ناو هەرەمی گەورەوە، ئەویش ئەو بەروارەیە کە فیرعەون تییدا لەدایکبووە، جگە لەو ڕۆژەش هیج ڕۆژێکی تر تیشکی خۆر بە تەواوی ناچێتە نیو هەرەمەکەوە.

2- خەنجەری فیرعەون

ئەو خەنجەرانەی لەناو هەرەمی فیرعەونەکان هەن هێشتا بەشێوەیەکی سەیر وەک خۆیان ماونەتەوە، ئەمە سەرەڕای تێپەڕبوونی هەزاران ساڵ، بەڵام هێشتا ژەنگ لێی نەداون و تیژی تیغەکەیان لەدەست نەداوە.

3- نەمانی سیگناڵ لە هەندێک ژوور

لەناو هەندێک لە ژوورەکانی هەرەمەکەدا بەشێوەیەکی کتوپر هیچ جۆرە سیگناڵێک نامێنێت و ئاماێرەکان کارناکەن، هۆکارەکەش بەنادیاری ماوەتەوە.

4 – شوێنی هەڕەمەکان

دروستکردنی هەرەمەکان لێکدانەوەی زۆری بۆکراوە، هاوکات بەپێی نەخشەی جوگرافی دەکەوێتە سەر هەمان هێڵ کە سێگۆشەی بەرمودا لە زەریای ئەتڵەسی و سێگۆشەی فۆرمۆسا لە زەریای هێمن بەیەکەوە دەبەستێتەوە، و لە هەردوو سێگۆشەکەدا شتگەلێکی سەیر ڕوودەدەن، وەک نەمانی کەشتی و فڕۆکە و هەر شتێک کە بکەوێتە ناوی.

5 – ناوەوەی هەرەمی گەورە

لەناو هەرەمی گەورەدا سێ ژوور هەیە، بەڵام سەیرەکە لەوەدایە دوو ژووریان دەکەونە سەر ژەوی و ژورێکیشیان دەکەوێتە ژێر زەوی، ئەمەش یەکیکە لەو ڕووداوانە سەری لێدەرناکرێت.

6 – چوار گۆشەی بنکەی هەرەمەکە

بەجۆریک چوارگۆشەی بنی هەرەمەکان دروستکراوە، کە دوای لێکۆڵینەوەی زۆر زانایانی ناچارکرد دووبارە بە زۆر خەمڵاندن و دەرئەنجام بچنەوە، هۆکارەکەش بۆ ئەو ئەندازە ناوازەیە دەگەڕێتەوە کە لە دروستکردنی بنکەکە و دابەشکردنی بەسەر ڕووپیوی زەوی و کۆی پانتایی وشکانی دەوروبەری دەگەڕێتەوە.

7 – دابەشکردنی هەموو شت بە یەکسانی

ئەو خولگەیەی کە بە ناوەندی هەرەمەکەدا تێدەپەڕێت کیشوەرەکان و زەریاکان دابەش دەکات بۆ دوو نیوەی تەواو یەکسان لە ڕووی ڕووبەرەوە.

8- ڕیشتاشی لوکگەرم

جۆرێک لە کەرەستەی بڕینی موو لەناو هەرەمەکاندا هەن کە پێیان دەوترێت ڕێشتاشی لوکگەرم، ئەم بڕەرانە ئەگەر چەند ڕۆژێک لەناو هەرەمەکەدا بمێنێتەوە ئەوا وەک شمشێر تیژ دەبێت هۆکارەکەشی تا ئێستا نەزانراوە.

9 – پەیوەندی لەگەڵ ئەستێرەی گەورە

دیاریکردنی ناوچەی دروستکردنی هەرەمی گەورە تەواو فەلەکی و زانستییانە بووە، چونکە هەرەمی گەورە بۆ سیستەمی فەلەکی دەکەوێتە ژێر گەورەترین ئەستێرەی ئاسمانەوە.

هۆشدارییەک بە کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەدرێت
پێت هۆشدارییەک بە کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەدرێت
سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی لەسەر مووچە چی بە پەرلەمانتارە كوردەكان وت؟
دوات سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی لەسەر مووچە چی بە پەرلەمانتارە كوردەكان وت؟
پەیوەنیدر