وەزیری ڕۆشنبیری: ده‌مانه‌وێت له‌ژێر هیچ پاساوێكدا، ئازادی و شكۆی مرۆڤ نه‌شكێنرێت



وەزیری ڕۆشنبیری ڕایگەیاند پێویستیان بە گفتوگۆی زانستییە بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی یاسایی له ‌ژینگه‌ی میدیایی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا و جەختیشیکردەوە کە ژینگه‌ی میدیایی به‌جۆرێك رێكبخەنەوە كه‌ ئازادی و شكۆی مرۆڤ له‌ژێر هیچ پاساوێكدا نه‌شكێنرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستان له ‌دیداری “سۆشیال میدیا، پانتایییەك لە روانگەی یاساییەوە” لە هەولێر ڕایگه‌یاند، “له‌ كۆمه‌ڵگه‌ پێشكه‌وتووه‌كاندا به‌هۆی ناسراوی ئای پی مۆبایل و كۆمپیوته‌ره‌كان، هاوکات تۆماركردنی خاوه‌ندارێتی سیمكارت و هێله‌كانی ئینته‌رنێت به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ناتوانن له‌ژێر ناوی وه‌همی و ساخته‌دا ناسنامه‌ی خۆیان بشارنه‌وه‌ و تاوان دەرهەق به‌مافی تاك و گشتی بكه‌ن، به‌ڵام هیچكام له‌م رێكارانه‌ له‌ وڵاتی ئێمه‌دا به‌رده‌ست نین، ئه‌مه‌ش كێشه‌كه‌ی ئاڵۆزتر كردووه”.

وتیشی: له‌هه‌رێمی كوردستان یاسای كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری ژماره‌ (35)ی ساڵی 2007 هه‌یه‌ و به‌ركاره‌، به‌ڵام تایبه‌ته‌ به‌ چاپه‌مه‌نی و له‌ پاڵ ئه‌ویشدا یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی له‌ هه‌ندێك دۆسیه‌ی یاسایی په‌یوه‌ست به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ له‌سۆشیال میدیادا كاری پێده‌كرێت و به‌شێكی زۆری دۆسیه‌كانیش به‌ پتشبه‌ستن به‌ده‌قه‌كانی یاسای ژماره‌ی (111)ی یاسای سزادانی عێراقی ساڵی 1969 كێشه‌كان یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ كه‌ یاسای تایبه‌ت به‌ رێكخستنی ژینگه‌ی میدیایی و سۆشیال میدیا نییه‌.

وەزیری ڕۆشنبیری وتیشی: “بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی یاسایی له ‌ژینگه‌ی میدیایی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پێویستمان به‌ گفتوگۆی زانستی و پیشه‌یی هه‌یه‌ تا ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ر بدۆزرێته‌وه‌، ده‌مانه‌وێت بگه‌ینه‌ ئه‌نجامێك كه‌ ئازادی ڕاده‌ربڕین چه‌سپاوتر بكات و ژینگه‌ میدیایه‌كه‌ش به‌جۆرێك رێكبخاته‌وه‌ كه‌ ئازادی و شكۆی مرۆڤ له‌ژێر هیچ پاساوێكدا نه‌شكێنرێت”.

پەرلەمانتارێك: فاتیحە بۆ مووچەی مانگی 12 بخوێنن
پێت پەرلەمانتارێك: فاتیحە بۆ مووچەی مانگی 12 بخوێنن
ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان شەش ملیۆن و 370 هەزار کەسی تێپەڕاند
دوات ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان شەش ملیۆن و 370 هەزار کەسی تێپەڕاند
پەیوەنیدر