نێچیرڤان بارزانی: پابەنديمان به‌ پاراستنی مافەکانی ژنان لە کوردستان نوێ دەکەینەوە



نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان پێشەنگ بووە لە پشتگیریکردنی مافەکانی ژن و دابینکردنی دەرفەت بۆ بەشداریکردنیان لە ژیانی سیاسی و کارگێڕی بە یەکسانی لەگەڵ پیاودا و پابەندیمان بە پاراستنی مافەکانی ژنان نوێ دەکەینەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژناندا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند لەم ڕۆژەدا پابەنديمان به‌ پاراستنی مافەکانی ژنان لە کوردستان نوێ دەکەینەوەو دڵنيايان ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ نەهێشتنی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی و جیاکاری به‌رانبه‌ر ژنان. تواناسازى و بەهێزکردنی پێگەی ژن، بەردی بناغەی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی دادپەروەرتر و پێشکەوتووترە.

نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: “هەرێمی کوردستان پێشەنگ بووە لە پشتگیریکردنی مافەکانی ژن و دابینکردنی دەرفەت بۆ بەشداریکردنیان لە ژیانی سیاسی و کارگێڕی بە یەکسانی لەگەڵ پیاودا. ئێمە باوەڕمان وایە کە ژن نەک تەنها هاوبەشێکی سەرەکييه‌ لە بڕیاردان، بەڵکو بنەمایەکە بۆ گۆڕانکاری و گەشەپێدانی بەردەوام”.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند لەم ڕۆژەدا، داواى هاوکاريی زیاتر دەکەین لەنێوان دامەزراوە حکومییەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و میدیاکاندا، بۆ بڵاوکردنەوەی زياترى هۆشیاری و بەهێزکردنی بەهاکانی لێبوردەیی و یەکسانی. هەروەها جەخت دەکەینەوە کە بنبڕکردنی توندوتیژی دژی ژنان، پێویستی بە هەوڵی هاوبەشی هەمووانە بۆ دڵنیابوون لە بنیاتنانی داهاتوویەکی گەش و ئارام بۆ هەموو تاکەکانی کۆمەڵگە.

نێچیرڤان بارزانی وتیشی: “هه‌ر له‌م بۆنه‌يه‌دا بەڵێن بە ژنانی کوردستان ده‌ده‌ين کە بێ وچان بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و یەکسانی و به‌هێزكردنى تواناكانيان بۆ جێبەجێکردنی ڕۆڵی گرنگیان لە خزمه‌تكردن و بنیاتنانی وڵاتدا”.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم دابەزی
پێت نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم دابەزی
رۆمانێکی بەختیار عەلی بووە باشترین 100 کتێبی سەدەی 21
دوات رۆمانێکی بەختیار عەلی بووە باشترین 100 کتێبی سەدەی 21
پەیوەنیدر