تورکیا سێ جار بۆردوومانی سنووری دهۆکی کرد



سوپای تورکیا بە فڕۆکەی جەنگی سێ گوندی سنووری دهۆکی بۆ سێ جار لەسەر یەک بۆردومانکرد.

بەگوێرەی زانیاری سەرچاوە هەرێمییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای تورکیا سێ جار لەسەر یەک گوندەکانی خورت و باسفری لە دامێنی چیای گارە و گوندی بیخێری سەر بە شارەدێی قەسروکی لە سنووری پارێزگای دهۆک بۆردوومان کردووە.

بەپێی سەرچاوەکان لە بۆردوومانەکەدا فڕۆکەی جەنگیی و هێلیکۆپتەری جەنگی بەکارهاتووە و تەنها لەم پاشنیوەڕۆیەدا سێ جار لەسەر یەک بۆردومانی ئەو ناوچانەی کردووە.

شایەنی باسە تورکیا چەدین کیلۆمەتر بە بیانووی بوونی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان هاتۆتە ناو خاکی هەرێم و چەندین سەربازگە و بازگەیان داناوە، و ڕۆژانەش لەڕێگەی درۆن و فڕۆکەی جەنگی و هێلیکۆپتەرەوە بۆردومان و تۆپبارانی ئەو ناوچانە دەکات کە گەریلاکانی لییە و دەکەونە سنووری پارێزگای دهۆک.

بە 160 مووشەك ئیسڕائیل بۆردومان كرا
پێت بە 160 مووشەك ئیسڕائیل بۆردومان كرا
لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا سێ‌ كەس گیانیان لەدەستدا
دوات لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا سێ‌ كەس گیانیان لەدەستدا
پەیوەنیدر