هاتووچۆی گەرمیان ئاشكرای دەكات، دوو برینداری دیكەی ڕووداوەكەی ڕێگای كەلار – خانەقین گیانیان لەدەستدا و بەوەش ژمارەی ئەو كەسانەی لەو ڕووداوەدا گیانیان لەدەستداوە بوو بە سێ كەس.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆی جۆری پێكدادان لەسەر ڕێگای كەلار – خانەقین كەسێك گیانی لەدەستدا و سێ كەسی دیكەش برینداربوون، دوو لە بریندارەكان دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار بەهۆی سەختی برینەكەیانەوە گیانیان لەدەستدا.
ڕاشیگەیاندووە، بەوەش ژمارەی ئەو كەسانەی گیانیان لەدەستدا بەرزبوەوە بۆ سێ كەس.