هەزاران یەکەی نیشتەجێبوون بە کەمدەرامەتان دەدرێت



وەزیری ئاوەدانکردنەوە دابەشکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی بە کەمدەرامەتان ڕاگەیاند و دەڵێت”پرۆژەکانمان بەردەوام دەبێت”.

دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، نۆ هەزار یەكەی نیشتەجێبوون هەیە و بەشێکیان تەواوبوون و بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت، و بڕیاردراوە سەرجەم ئەو نۆ هەزار یەکەیە بە تەواوکراوو و تەواونەکراوەوە بەسەر کەمدەرامەتاندا دابەشبکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا ئەو یەکانەی تەواویش نەبوون هەر بەسەر کەمدەرامەتاندا دابەشدەکرێت، بۆیەوەی دڵنیابێت کە حکومەت لە ئایندەشدا ئەو یەکانە تەواودەکات و دەبنە خاوەنی یەکەی نیشتەجێبوون.

وەزیری ئاوەدانکردنەوە ڕاشیگەیاند، بەپێی ئەو سیستمەی لە وەزارەت هەیە بۆ دابەشکردنی ئەو یەکانە بەپیی ناو دەبێت، و ناوەكان نێردراون بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان تاوەكو وردبینی بكرێت و لیژنەیان لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بۆ پێكدەهێندرێت ئەگەر گرفتیان نەبوو و زانیارییەكانیان دروستبوو بە نووسراوێك وەزارەت ئاگاداردەكرێتەوە و گرێبەستیان بۆ دەكرێت یەكەكانیان پێدەدرێت.

ترەمپ ژنێك دەكاتە وەزیرى کشتوکاڵ
پێت ترەمپ ژنێك دەكاتە وەزیرى کشتوکاڵ
ئەندامانی ویلایەتی کوردستان دەستگیرکران
دوات ئەندامانی ویلایەتی کوردستان دەستگیرکران
پەیوەنیدر