مەسرور بارزانی لەگەڵ داود ئۆغڵو کۆبۆوە



سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆکی پارتی ئایندە کۆبۆوە و جەختیان لە بەهێزکردنی پەیوەندی هەرێم و تورکیا کردەوە.

لە بڵاوکراوەیەکدا مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێشوازیمان لە ئەحمەد داود ئۆغڵو سەرۆکی پارتی ئاییندە و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد .

لە کۆبوونەوەکەدا کە کونسوڵی گشتیی تورکیا ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان و دوایین دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکەمان تاوتوێ کرد .

ئەحمەد داود ئۆغڵۆ سەرۆکی پارتی ئاییندە ڕایگەیاند، پێگەی هەرێمی کوردستان گرنگە و جەختی لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە.

مەسرور بارزانی خواستی هەرێمی کوردستانمان بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆماری تورکیا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا بۆ ئەحمەد داود ئۆغڵۆ دووپات کردەوە.

هەر ئەمڕۆش داود ئۆغڵۆ بەجیا لەگەڵ عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان کۆبۆوە.

ژنێکی کۆڵبەری كورد لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان كوژرا
پێت ژنێکی کۆڵبەری كورد لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان كوژرا
پەرلەمانی عێراق بڕیارێك بۆ بودجەی هەرێم دەدات
دوات پەرلەمانی عێراق بڕیارێك بۆ بودجەی هەرێم دەدات
پەیوەنیدر