کۆمسیۆن ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەند دەکات



چاوەڕوان دەکرێت کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی کوردستان پەسەند بکات.

جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆن ڕایگەیاند، لەیەکەم کوبونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجومەنی کۆمسیاراندا ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەند دەکرێت.

چاوەڕوان دەکرێت کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێت و بڕیار لەسەر پەسەندکردنی ئەنجامەکە بدرێت.

بە پێی ئەنجامی بەرایی فەرمی کۆمسیۆن، پارتی دیموکراتی کوردستان بە بەدەستهێنانی 39 کورسی، براوەی یەکەمی هەڵبژاردنە، دوای ئەویش یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 23 کورسی، نەوەی نوێ 15 کورسی، یەکگرتوو 7 کورسی، ڕەوتی هەڵوێست 4 کورسی، کۆمەڵی دادگەریی 3 کورسی، بەرەی گەل 2 کورسی، بزوتنەوەی گۆڕان 1 کورسی، هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان 1 کورسی، کۆتای پێکهاتەکان 5 کورسی.

وەزارەتی کارەبا: ئێران هەناردەکردنی غازی بۆ عێراق ڕاگرت و کارەبا کەمدەبێتەوە
پێت وەزارەتی کارەبا: ئێران هەناردەکردنی غازی بۆ عێراق ڕاگرت و کارەبا کەمدەبێتەوە
زانیاری نوێ لە بارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەخرێتەڕوو
دوات زانیاری نوێ لە بارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەخرێتەڕوو
پەیوەنیدر