کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەریی ڕوو لەناوچەکەمان دەکات و بە هۆیەوە پلەی گەرما نزمدەبێتەوە بەفردەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە شەودا کاریگەری شەپۆلێکی بارانبارین لەگەڵ کاریگەری بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەریی ڕوو لەناوچەکەمان دەکات.
ڕوونیشیکردەوە کە ئەمشەو بارانبارین لەناوچە جیاجیاکان دەست پێدەکات لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما و لەدرەنگانی شەودا بەفربارین لەسەر ناوچە سنوورییەکان دەست پێدەکات.
سەبارەت بە سبەینێ دووشەممەش کە شناسی ڕایگەیاند، کاریگەری شەپۆلی باران بارین زیاتر دەبێت لەئەنجامی زیادبوونی کاریگەری بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەریی و پلەکانی گەرما زیاتر ڕوو لەنزم بوونەوە دەکەن.
ئەوەشیخستەڕوو کە شەپۆلێکی بەفربارین سەرجەم ناوچە سنوورییەکان و ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە و هەندێک کاتیش نمە باران و بارانی مامناوەند لەسەرجەم جیاجیاکان دەبارێت, لەگەڵ کاریگەری ئەم کەشە ناسەقامگیرییە پێشبینی زیادبوونی خێرایی با لەهەندێ کاتدا دەگاتە سەرووی ٢٥ کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا.
کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند، پێشبینی دەکرێت سبەینێ پلەی گەرما 2-5 پلە دابەزێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دادەبەزێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: ١٨ پلەى سیلیزى
سلێمانی: ١٦ پلەى سیلیزى
دهۆک: ١٧ پلەى سیلیزى
کەرکووک: ١٩ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: ١٧ پلەى سیلیزى
زاخۆ: ١٧ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: ٦ پلەى سیلیزى
سۆران: ١٣ پلەى سیلیزى
گەرمیان: ٢٠ پلەى سیلیزى