شەپۆلی بەفرو سەرماو باران دەستپێدەکات



کەشناسێکی کورد ئاشکرای دەکات کە شەپۆلێکی سەرماو بەفرو بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە نزم بوونەوە دەکەن.

پشتیوان ئیبراهیم، شارەزا لە بواری کەشناسی بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: شەپۆلێکی بارانبارین و بەفر و سەرما کە سەرچاوەی دەریای ناوەڕاستە لەگەڵ شێی دەریایی سوور لە شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە هەرێمی کوردستان دەگڕێتەوە، سەرەتا لە سنورەکانی پاڕێزگای دهۆک دەست پێدەکات و پاشان بەپێی کات دەگاتە ناوچەکانی دیکە و کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆکە لەسەرناوچەکانمان زیاتر دەبێت و بارانبارین لە مامناوەند بۆ بەهێز بە شێوازی پچر پچڕ و هەندێ کات بارانی بەخوڕ دەبێت لەگەڵ هەورەگرمە و هەورتریشقە و ڕێژەی بارانەکە بەپێی ناوچەکان جیاوازە”.

باسی لەوەشکرد: “بەهۆی دابەزینی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری بۆ سەرناوچەکانمان و نزم بونەوەی پلەکانی گەرما کە حەوت بۆ نۆ پلە نزم دەبنەوە، بەفر بارین لەبەرزی (هەزار و 500 بۆ هەزار و 200) مەتر لە سەرووی ئاستی دەریاوە ئەگەری بارینی هەیە.

ئەو کەشناسە کوردە وتیشی: “لەم شەپۆلەشدا خێرایی با لە 20 کلم بۆ 30 کلم دەبێت و بەپێی کات و شوێن گۆڕانکاری روودەدات لە ناوچە شاخاوییەکان خێرایی با زیاترە”.

ئەوەشی باسکرد: “لە ڕۆژی سێشەممە بۆ شەوەکەی پۆلەکە لاواز دەبێت و لە ڕۆژی چوارشەممە کۆتایی پێ دێت، لە ماوەی کۆتایی شەپۆلەکەدا پلەی گەرما زیاتر نزم دەبێتەوە بەهۆی زیاتر کاریگەری بارستە هەوا ساردەکە ئەگەری هەیە بەفر بارین زیاتر دابەزێت بۆ شاخەکانی سنووری سلێمانی وەک ئەزمەر و گۆیژە و ئەگەری هەیە سەنتەری شاری پێنجوێن بگڕێتەوە”.

پشتیوان سادق: لە سبەینێوە پارتی ئامادەیە بۆ دانووستاندن لەگەڵ لایەنەکانی تر
پێت پشتیوان سادق: لە سبەینێوە پارتی ئامادەیە بۆ دانووستاندن لەگەڵ لایەنەکانی تر
پاسپۆرتی هەولێر هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە
دوات پاسپۆرتی هەولێر هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە
پەیوەنیدر