پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا ئاشكرای دەكات، كە لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق باسی مووچەیان كردووە و دەشڵێت: لەم هەفتەیەدا پارەی مووچەی مانگی 10 دەگاتە هەرێم.
دارا سێكانیانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، لە سەردانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق باسمان لە پرسی مووچە كرد و لای خۆیەوە دڵنیاییدا، كە مووچەی مووچەخۆران هیچ كێشەیەكی نییە و دەنێردرێت.
وتیشی، “چاوەڕوان دەكرێت لە دوای پشووەكانی سەرژمێری، حكومەتی عێراق پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت”.
ماوەی 22 ڕۆژ تێپەڕیوە بەسەر مانگی 11دا و هێشتا مووچەی مانگی 10 دابەش نەكراوە و چارەنووسی مووچەی مانگەكانی 11 و 12ش نادیارە، هاوكات مامۆستایان هۆشداری بایكۆت دەدەن.