سەرۆک کۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت، گەلانی عێراق دەیانەوێت ئاشتی و ئارامی بەرقەرار بێت و دەشڵێت: لە ململانێی سیاسیدا تەنیا خەڵک باجەکەی دەدات.
د. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق لەمیانەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئاسایش و ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراو بە ”مێپس-2024” لە دهۆک ڕایگەیاند، “گەلانی عێراق دەیانەوێت ئاشتی و ئارامی بەرقەرار بێت، عێراق ڕۆڵی دەبێت لە چارەسەرکردنی کێشەی ناوچەکە”.
وتیشی، ” ئەزموونی ناوچەکە فێری ئەوەی کردووین، بەبێ ئاشتی و ئاسایش، هیچ پێشکەوتنێک و ئاوەدانییەک بەدیناکرێت”.
ئاماژەی بەوەشكرد، عێراق و ناوچەکە بە بارودۆخێکی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت، لەسەر هەموو لایەک پێویستە پێکەوە چارەسەری گونجاوی بۆ بدۆزنەوە و هەوڵ بدەن کێشەکان چارەسەربکەن و ئاشتیی و ئاسایش بەرقەرار بێت.
ڕاشیگەیاند، “داعش بووە هۆی دروستبوونی قەیرانی مرۆیی و سیاسی لە عێراق، بە توانای سوپای عێراق و پێشمەرگە ناوچەکان لەژێر دەستی داعش دەرهێنران”.
جەختیشی لەوەکردووە، کە پێویستە حزبەکانی هەرێمی کوردستان بە گفتوگۆ كێشەكانی نێوانیان چارەسەر بکەن و جەشڵێت: “قۆناغە سەختەکەمان تێپەڕاندووە”.