قائیمقامی چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت، “بە تەمەنترین هاووڵاتیی عێراق لە چەمچەماڵە و تەمەنی 124 ساڵە”.
ڕەمەک رەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ ڕایگەیاندووە، ئێوارەی دوێنێ پێنج شەممە سەردانی ماڵی (مەنیجە حمە غریب حمەخان) مان کرد لەناحیەی شۆڕش.
باسی لەوەشکردووە، “بۆ بەسەرکردنەوە و هەواڵپرسینی پورە مەنیجە و خانەوادەکەی چووینە لایان و سەردانمان کرد”.
ئاشكراشی كردووە، مەنیجە خان، ژنێکی کوردە و خاوەنی کارتی نیشتمانییە و بە گوێرەی کارتی نیشتیمانییەکەی، مێژووی لەدایکبوونی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1900، واتە تەمەنی 124 ساڵە و بەو پێیەش بێت، تەمەنی لە بەتەمەنترین کەسی جیهان گەورەترە، کە لە ژیاندایە و تەمەنی 117 ساڵە.