ڕێژەی سەرژمێری پارێزگاكانی عێراق و هەرێم ڕاگەیەنرا



دوای دوو ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆ و پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتووان لە تەواوی عێراق و هەرێمی كوردستان، لیژنەی باڵای سەرپەرشتی سەرژمێری گشتی دانیشتووان، ڕێژەی سەرژمێرییان لە تەواوی پارێزگاكان ڕاگەیاند.

لیژنەی باڵای سەرپەرشتی سەرژمێری گشتی دانیشتووان، ڕێژەی سەرژمێریی لە تەواوی پارێزگاكانی عێراق و هەرێم تا كاتژمێر 11:30 خوولەكی شەو بڵاوكردەوە، كە بەرزترین ڕێژەی تۆماركردن لە پارێزگاكانی (نەینەوا و دیالە و واست و سەڵاحەدین) بووە.

سەبارەت بە شارەكانی كوردستان، لە كەركوك ڕێژەكە گەیشتۆتە 97.74% و سلێمانی 94.76% و هەولێر 96.31% و دهۆك 95.25% بووە.

ئاژانسی هەواڵی (العراقية) بڵاویکردەوە، بە گوێرەی سەرژمێرییەکە ژمارەی دانیشتووانی عێراق تا ئەم ساتە 45 ملیۆن و 870 هەزار کەسە، ژمارەی رەگەزی مێ 25 ملیۆن و 560 هەزار کەسە و ژمارەی رەگەزی نێر 20 ملیۆن و 310 هەزار کەسە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ڕێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك شەوی ڕابردوو لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، كە لە ناو شاری كەركوك ڕێژەی تۆماركردنی دانیشتووان 100%ی تەواو كردووە.

ڕێژەی تۆماركردنی دانیشتووان بەپێی پارێزگاكان:

– بغداد 80.48%
– نينوي 98.60%
– أربيل 96.31%
– السليمانية 94.76%
– البصرة 89.85%
– بابل 94.78%
– ديالي 98.10%
– ذي قار 86.84%
– النجف الَاشرف 92.27%
– كركوك 97.74%
– الَانبار 95.99%
– صلاح الدين 98.16%
– كربلا‌و المقدسة 95.81%
– واسط 98.68%
– الديوانية 95.33%
– دهوك 95.25%
– ميسان 91.23%
– المثني 94.73%

ژنێكی خەڵكی چەمچەماڵ بووە بە تەمەنترین كەسی عێراق
پێت ژنێكی خەڵكی چەمچەماڵ بووە بە تەمەنترین كەسی عێراق
كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی ڕاگەیەنرا
دوات كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی ڕاگەیەنرا
پەیوەنیدر