بەغدا ٤٠٠ ملیار دینارەكە ڕەوانەی هەرێم دەكات



وەزیرێكی كورد لە حكومەتی عێراق ئاشكرای دەكات، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری كۆتایی لەسەر ناردنی ٤٠٠ ملیار دینارەكە داوە و دواتر گۆڕانكاری لە بڕیارەكە و شێوازی ناردنەكەی كراوە.

بەپێی هەواڵێك، كە میدیاكانی یەكێتی بڵاویانكردۆتەوە، نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی عێراق ڕایگەیاندووە، بەپێی بڕیاری نوێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ٤٠٠ ملیار دینارەكە بانكی (تی بی ئای) بۆ هەرێمی كوردستانی ڕەوانە دەكات.

ڕاشیگەیاندووە، وەزارەتی دارایی عێراق كەفالەتی ئەو بڕە پارەیە دەكات، كە دەنێردرێت بۆ هەرێم تاوەكو بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ پەسەند دەكرێت و بە فەرمی ئەو بڕە پارەیە وەك پشكی هەرێم لە بودجەدا جێی دەكرێتەوە.

لە مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردوودا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا ٤٠٠ ملیار دینار وەك پشكی مووچەی مانگەكانی ١١ و ١٢ی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە بكات، بەڵام تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ناردنی پارەكەی ڕاگرت و لە نووسراوێكدا بۆ ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاندبوو، كە هۆكاری نەناردنی پارەكە بۆ بڕیاری دادگای فیدڕاڵی و پاكتاونەكردنی حساباتی نێوان هەولێر و بەغدا دەگەڕێتەوە.

شازادەیەكی بەریتانی: ٢٥ ئەفغانیم كوشتووە
پێت شازادەیەكی بەریتانی: ٢٥ ئەفغانیم كوشتووە
“پێش بەكارهێنانی گۆشتی قەل و قاز ٢٤ كاتژمێر لە بەفرگردا دایبنێن”
دوات “پێش بەكارهێنانی گۆشتی قەل و قاز ٢٤ كاتژمێر لە بەفرگردا دایبنێن”
پەیوەنیدر