داهاتی سلێمانی بۆ كەمترین بڕ كەمی كرد



داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە ڕۆژی (16-11-2024 بۆ 22-11-2024)، بڕی زیاتر لە 5 ملیار دینار بووە، كە زۆرینەی بە نەختینە بووە، كە بەهۆی پشووی قەدەغەی هاتووچۆ و سەرژمێرییەوە داهاتەكەی بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو زیاتر لە 7 ملیار دینار كەمی كردووە

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (شەفافیەت) كە تایبەتە بە خستنەڕووی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی یەك هەفتەی ڕابردوو، بڕی 5 ملیار و 682 ملیۆن و 487 هەزار و 529 دینار بووە.

بەپێی ماڵپەڕەكە، داهاتەكە بەجۆرێكە، كە زیاتر لە 4 ملیار و 232 ملیۆن دیناری داهاتەکە بەشێوەی نەختینەیە، كە ڕێژەی 75% بووە و یەك ملیار دیناری داهاتەکە بەشێوەی چەکە، كە ڕێژەی 18% بووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە داهاتی هەفتەی ڕابردوو 12 ملیار و 400 ملیۆن دینار زیاتر بووە و بەوەش زیاتر لە 7 ملیار دینار داهات كەمی كردووە.

ڕۆژی 15-12-2022، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم كردنەوەی ماڵپەڕی (شەفافیەت)ی بۆ خستنەڕووی داهاتی نانەوتی سنووری یەكێتی ڕاگەیاند.

 

قەدەغەی هاتووچۆ درێژكرایەوە و قۆناغی سێیەم دوادەكەوێت
پێت قەدەغەی هاتووچۆ درێژكرایەوە و قۆناغی سێیەم دوادەكەوێت
شاندێکى باڵاى عێراق گەیشتنە هەولێر
دوات شاندێکى باڵاى عێراق گەیشتنە هەولێر
پەیوەنیدر