شاندێکى باڵاى عێراق گەیشتنە هەولێر



شاندێکى باڵاى عێراق، سەردانی هەولێری پایتەخت دەکات

ئەمشەو پێنجشەممە، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و د. عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازیانکرد لەشاندێکى باڵاى عێراق.

شاندەکە پێکهاتبوو لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر و قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و ژمارەیەکی دیکە لە سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاران و ڕاوێژکارانی حکومەتی عێراق

هاوکات بڕیارە  سبەى هەینى لە شاری دهۆک بەشداربن لە پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) لە زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان.

شاندێکى باڵاى عێراق گەیشتنە هەولێر
پت شاندێکى باڵاى عێراق گەیشتنە هەولێر
ڕووسیا مووشەکێکی مەترسیداری بەکارهێنا
دوات ڕووسیا مووشەکێکی مەترسیداری بەکارهێنا
پەیوەنیدر