ڕووسیا بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکراینا مووشەکێکی دوورمەودای هەڵگری کڵاوەی ئەتۆمی بەکارهێنا و بەمەش پەیامێکی مەترسیداری بڵاوکردەوە.
ئۆکرانیا ڕایگەیاند ڕووسیا بۆ یەکەمجار بە مووشەکی بالیستی دوورمەودا هێرشی کردووەتە سەریان، هێرشەکەش لە پاش ئەوە ڕوویدا کە ئۆکرانیا بە مووشەکی ئەمریکیی هێرشی کردە سەر خاکی ڕووسیا.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی هێزی ئاسمانیی ئۆکرانیا، هێرشەکە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە شاری نیپرۆ ئەنجامدراوە، و مووشەکەکە لەلایەن ڕووسیاوە لە هەرێمی ئاسترکن لە نزیک دەریای خەزەرەوە هاویشتراوە، لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە هاوکات لەگەڵ ئەو هێرشە، هەشت جۆری دیکەی مووشەک لە هێرشەکەدا بەکار هێنراوە و شەش لەو مووشەکانە تێکشکاون.
بانگەشەی ئەوە کراوە لە هێرشەکەدا دوو کەس بریندار بوون و زۆرێک لە خانوو و دامەزراوە پیشەسازییەکان و ناوەندێکی نۆژەنکردنەوە لە نزیک هێرشەکە زیانیان بەرکەوتووە.
لەبەر ئەوەی مووشەکەکان دوورمەودان هەڵگری کڵاوەی ئەتۆمین، وەک پەیامێکی نوێ و گرنگ سەیر دەکرێت، ڕووسیا تاوەکو ئێستا سەبارەت بەو بابەتە هیچ ڕاگەیاندراوێکی بڵاو نەکردووەتەوە.