بیتکۆین لە 100 هەزار دۆلار نزیکدەبێتەوە



ڕۆژی پێنجشەممە دراوی ئەلکترۆنی بیتکۆین لە بەربەستی ١٠٠ هەزار دۆلار نزیک بووەوە، ئەمەش یەکەمجارە لەدوای هەڵبژاردنەوەی ترەمپ بەسەرۆکی ئەمریکا ئەو بەربەستە ببڕێت.

ئەمڕۆ نرخی بیتکۆین بۆ یەکەمجار لە بازاڕی بازرگانی ئەوروپادا ٩٨ هەزار دۆلاری تێپەڕاند.

نرخی بیتکۆین لەمساڵدا زیاتر لە دوو هێندە زیادی کردووە و لە دوو هەفتەی ڕابردوودا لە دوای هەڵبژاردنی ترەمپ و هەڵبژاردنی کۆمەڵێک پەرلەمانتاری لایەنگری دراوی ئەلکترۆنی بۆ کۆنگرێس نزیکەی 40٪ بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوەی بیتکۆین لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ لە کاتی هەڵمەتی بانگەشی هەڵبژاردنەکانیدا پشتگیری خۆی بۆ دراوە دیجیتاڵییەکان دەربڕی و بەڵێنیدا ئەمریکا بکاتە “پایتەختی دراوی ئەلکترۆنی”.

زانیارییەکان ناتوانرێت دزەپێ بکرێت
پێت زانیارییەکان ناتوانرێت دزەپێ بکرێت
شەپۆلێکی سەرما ڕوو لە هەرێم دەکات
دوات شەپۆلێکی سەرما ڕوو لە هەرێم دەکات
پەیوەنیدر