لە پرۆسەی سەرژمێری گشتی عێراقدا و تا دووەم ڕۆژی قەدەغەی هاتووچۆ سێ ژن لە عێراق بەتەمەنترینن، کە یەکێکیان لە هەرێمی کوردستانە.
بەپێی هەندێک ئامار کە لە دەستەی سەرژمێری بلاوکراوەتەوە، تا ئێستا سێ ژن وەک بەتەمەنترین هاووڵاتى هەرێم و عێراق لە سەرژمێریدا تۆمارکراون، کە دووانیان لە ناوەڕاست و خواروی عێراقن و یەکێکیان لە هەرێمی کوردستانە.
بەپێی زانیارییەکان، عەمشە کە ژنێکى خەڵکى قەزاى تەلەعفەرى سەربە پارێزگاى نەینەوایە، لەدایکبووى ساڵى 1902 وە و ئێستا تەمەنى 122 ساڵە وەک بەتەمەنترین هاووڵاتى عێراقى لە پرۆسەى سەرژمێریدا تۆمارکراوە.
شوکریە ئەحمەد کە دانیشتووى قەزاى دوجەیلى سەر بە پارێزگاى سەڵاحەدین-ە لە دایکبوى ساڵى 1905 و تەمەنى 119 ساڵە وەک دووەم بەتەمەنترین هاووڵاتى عێراقى لە پڕۆسەی سەرژمێری تۆمارکراوە کە.
هاوکات لە هەرێمی کوردستانیش ژنێک کە ناوی تەڵیعە یە لە دایکبووى ساڵى 1919 یەو تەمەنى 105 ساڵە و لە سنورى قەزاى سەیدسادق نیشتەجێیە وەک سێیەم بەتەمەنترینی عێڕاق و بەتەمەنترین هاووڵاتی هەرێمى کوردستان تۆمارکراوە.