بەر لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ملیشیاکان، پوتن پەیوەندی بە سوودانییەوە دەکات



لەگەڵ زیادبوونی مەترسییەکانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەری پێگەکانی میلیشیا شیعەکانی سەر بە ئێران، سەرۆکی ڕووسیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سوودانی ئەنجامدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە،ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامدا.

نووسینگەی سوودانی بڵاویکردەوە کە لە “پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باس لە پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و ڕووسیا و پەرەپێدانیان کرا، بە سێوەیەک کە بەرژەوەندی هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵاتی دۆستدا بەدیبهێنێت”.

هاوکات دەربارەی پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەکە گفتوگۆکرا، کە تیایدا جەخت لەسەر گرنگیی هەوڵی زیاتری وڵاتە زلهێزەکان کرایەوە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و فراواننەکردنی کرایەوە بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی هەڕەشە لەسەر سەقامگیری ناوچەکە و جیهان.

تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکەی سوودانی و پوتن پرسی وزە بوو و جەخت لە گرنگی هەماهەنگی نێوان ئەندامانی ئۆپی و ئۆپیک پڵەس کرایەوە بۆ سەقامگیرکردنی نرخی نەوت.

ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەی سوودانی و پوتن هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی ئەگەرەکانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی میلیشیا شیعەکانی سەر بە ئێران و مەترسیی پەرەسەندنی جەنگی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا.

تائێستا سێ ژن بەتەمنترینن لە سەرژمێریدا
پێت تائێستا سێ ژن بەتەمنترینن لە سەرژمێریدا
بافڵ تاڵەبانی: بەڵێنەکانمان جێبەجێ دەکەین
دوات بافڵ تاڵەبانی: بەڵێنەکانمان جێبەجێ دەکەین
پەیوەنیدر