سەرۆکی یەکێتی جەختی لە جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانە کردەوە کە لە ڕابردوودا بە خەڵکیان داوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یادی “ڕۆژی شەهیدانی یەکێتی”دا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بیرکردنەوە لە ڕابردوو شەهیدەکان: “سوورترمان دەكات تاوەكو لە داهاتووشدا بە هەمان رۆحییەتی یەكێتییانەوە بەگژ نادادی و نایەكسانیدا بچینەوە و ئەو بەڵێنەی بە خەڵكمان داوە، پارێزگاریی لێبكەین و هەنگاو بۆ داهاتوویەكی سەقامگیرتر و شەرەفمەندانەتر بنێین”.
وتیشی، بە جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانە: “رۆحی شەهیدانمان شاد دەكەین و كوردستان بەرەو قۆناغێك ئاڕاستە دەكەین كە شایستەی ئەو رووبارە خوێنەی رۆڵەكانمان بێت”.
دەقی پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی:
ئەمڕۆ بە شانازی و وەفاداریی هەمیشەییمانەوە یادی شەهیدانمان دەكەینەوە و رۆژی شەهیدی یەكێتی بەرز رادەگرین. سڵاو و خۆشەویستیی زۆرمان بۆ كەسوكارە سەربەرزەكانیان دەنێرین و لەبەرامبەر دڵسۆزی و خۆڕاگرییاندا سەری رێز دادەنەوێنین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان