پارێزگاری کەرکووک بۆ هاووڵاتییان: لە ماڵەکانتان بمێننەوە



پارێزگاری کەرکووک ڕایگەیاند تا ئێستا 80٪ی کارەکانی سەرژمێری تەواوکراون و داواش لە هاووڵاتییان دەکات ئەو چەند کاتژمێرەی کە ماوە لە ماڵەکانیان بمێننەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی ئەمنی پارێزگاکە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سوپاس بۆ خوا تا ئێستا کارەکانی سەرژمێری سەرکەوتوو بووە و سوپاسی هێزە ئەمنییەکانیشی کرد بۆ جێبەجێکردنی ئەو پلانەی کە سەبارەت بە ڕۆژانی قەدەغەکردنی هاتووچۆ دایانڕشتبوو.

پارێزگاری کەرکووک سوپاسی هاووڵاتییانیشی کرد هاوکاریان بوون لە سەرخستنی پرۆسەکە و داواشی لێکردن ئەو چەند کاتژمێرەی قەدەغەکردنی هاتووچۆ کە ماوە، لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە.

ڕێبوار تەها ڕایگەیاند، سەرژمێرییەکە بۆ ئایندەی ئابووری و پشکی پارێزگاکە لە بودجە و بەشە کارەبا و دامەزراندن گرنگە و ڕوونیشکردەوە کە پێشبینی دەکرێت ژمارەی دانیشتووان بۆ ملیۆنێک و 900 هەزار کەس بەرزبێتەوە.

پارێزگاری کەرکووک ئەوەشی خستەڕوو کە تا دوێنی شەو 72٪ی کارەکانی سەرژمێری تەواوکران و تا نیوەڕۆی ئەمڕۆش 80٪ی تێپەڕاند، بۆیە گەشبینی خۆی نیشاندا بەوەی تا کاتژمێر 12ی شەو کارەکان تەواو بکرێن.

تڕەمپ، کۆتایی بەشەڕی ڕووسیا و ئۆکراین دەهێنێت؟
پێت تڕەمپ، کۆتایی بەشەڕی ڕووسیا و ئۆکراین دەهێنێت؟
ملیاردێرێکی چینی ئەم مۆزەی بە شەش ملیۆن و 200 هەزار دۆلار کڕی
دوات ملیاردێرێکی چینی ئەم مۆزەی بە شەش ملیۆن و 200 هەزار دۆلار کڕی
پەیوەنیدر