ملیاردێرێکی چینی ئەم مۆزەی بە شەش ملیۆن و 200 هەزار دۆلار کڕی



ملیاردێرێکی چینی لە زیادکردنێکی ئاشکرادا “کارێکی هونەری”ی بە شەش ملیۆن و 200 هەزار دۆلار کڕی کە پێکهاتووە لە مۆزێک و بە پارچە تیپێک هەڵواسراوە.

مۆزەکە لە نیویۆرک خرایە زیادکردنی ئاشکراوە کە نرخەکەی لە 800 هەزار دۆلارەوە دەستیپێکرد و مەزاندە دەکرا بە ملیۆنێک و 500 هەزار دۆلار بفرۆشرێت، بەڵام لە کێبڕکێ زیادکردنەکەدا نرخەکەی هەڵکشا تا دواجار ملیاردێرێکی چینی بەناوی جەستن لی، بە بڕی پێنج ملیۆن و 200 هەزار دۆلاری مۆزەکەی کڕی و ملیۆنێک دۆلاریشی دا بە ڕێکخەرانی زیادکردنەکە.

سەرمایەدارە چینییەکە ڕایگەیاند، مۆزەکە دەخوات، بەڵام مافی دروستکردنەوەی ئەو کارە هونەرییەی پێ دەدرێت کە بەردەوام مۆزێک بە تیپێک هەڵبواسێت و هەر کاتێکیش بەرەو تێکچوون چوو، دەتوانێت مۆزەکە بخوات و یەکێکی دیکە هەڵبواسێت.

ئەم کارە هونەرییە ناوی “کۆمیدیان”ە و ساڵی 2019 لەلایەن هونەرمەندێکی ئیتاڵی بە ناوی ماوریزیۆ کاتێلانەوە دروست کرا، ئەوکات بەرهەمەکە بە 120 هەزار دۆلار فرۆشرا و دەنگدانەوەیکی گەورەی لە میدیا و سۆشیال میدیادا دروستکرد.

پارێزگاری کەرکووک بۆ هاووڵاتییان: لە ماڵەکانتان بمێننەوە
پێت پارێزگاری کەرکووک بۆ هاووڵاتییان: لە ماڵەکانتان بمێننەوە
قەدەغەی هاتووچۆ و قۆناغی دووەمی سەرژمێری کۆتایی دێت
دوات قەدەغەی هاتووچۆ و قۆناغی دووەمی سەرژمێری کۆتایی دێت
پەیوەنیدر