شازادە هاری دۆقی ساسكس لە بیرەوەرییەكانیدا باس لە كوشتنی ٢٥ كەس دەكات لەكاتی بەشداربوونی دووەمی لە جەنگ لە ئەفغانستان و دەڵێت”شانازیی پێوەناكات و شەرمەزاریش نییە”.
شازادە هاری نوسیویەتی”لە شەش نێردەدا چووە بۆ ئەفغانستان و لەو ماوەیەدا چەندان مرۆڤی بینیوە كە گیانیان لەدەستداوە، لەو ماوەیەشدا بیری لەوەنەكردۆتەوە ئەوانەی دەیانكوژێت كەسانێكن، بەڵكو پێیوابووە بەردەكانی شەترەنج دەجوڵێنێت”.
شازادە هاری وەك ڕۆژنامەی “تێلیگراف” باسی دەكات، یەكەم جارە ئەو شازادە لاوە تەمەن 38 ساڵە باس لە ژمارەی ئەو چەكدارانەی تاڵیبان دەكات كە لەكاتی خزمەتی سەربازیدا بەدەستی ئەو كوژراون.
هاری دەڵێت”لەو ماوەیەی كە بەسەری بردووە لە ئەفغانستان، هەستی بە ژاوەژاو و شڵەژان كردووە لە شەڕەكاندا”، پێیوابووە “كوشتنی یاخیبووەكان لەناوبردنی شەڕەنگێزییە، بەر لەوەی ئەوان بتوانن شتە باش و جوانەكان بكوژن و لەناوییان ببەن”.